سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

19:31 - 27 خەرمانان 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "شارام ڕەسووڵزادە"، خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم کۆڵبەرەیان لە سنووری "کانی زەرد"ی سەردەشت، کردووەتە ئامانج و تەقەیان لێ کردووە.

ئەم کۆڵبەرە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.