بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی قوروە
                    
                    18:29 - 2 رەزبەر 2723
                
             
            عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری قوروە، ٨ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی ئەم مامۆستایە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، هێزە سەرکوتکەرەکان بێڕێزیان بە ژنان و کچان کردبوو و فیلمیان لێ هەڵگرتبوونەوە، عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی بەنیسبەت ئەم کردەوەیە بەرانبەر بە هێزە سەرکوتکەرەکان ناڕەزایەتی دەربڕیبوو کە هەر بەم هۆیەوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای قوروە ڕاگوێزرابوو.
 
                             
                             
                            