دوو خوێندکاری زانکۆی فەنیی کچانەی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
                    
                    00:51 - 23 گەلاوێژ 2723
                
             
            ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ، زیلان و زریان مەڵایی، خوێندکاری نژیارڤانیی زانکۆی فەنیی کچانەی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو خوشکە لە شەقامی "فەراح"ی سنە و بە بێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەریان کردوون.
زریان مەڵایی خویندکاری کاردانیی نژیارڤانی و زیلان مەڵایی خوێندکاری کارناسیی نژیارڤانییە.
زریان و زیلان مەڵایی کچی جەلیل و بەهارن.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: زیلان و زریان مەڵایی
 
                             
                             
                            