پیرانشار؛ فەرەیدوون نەبی بە زیندان و سزای نەختی مەحکووم کرا

19:39 - 13 جۆزەردان 2723

لاوێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون نەبی"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهاباد و لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە زیندان و سزای نەختی مەحکووم کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر ئوجاقلوو" سەبارەت بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی وڵات"، بە ٤٣ مانگ زیندان، سەبارەت بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ٣٥ ساڵ زیندان و سەبارەت بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٨ مانگ زیندان بە جێبەجێکرانی زۆرترین سزا مەحکووم کراوە.

هەروەها فەرەیدوون نەبی لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشار، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا قارەمانی ساعەتلوو"، سەبارەت بە تۆمەتی "ڕاگواستنی چەکی قاچاخ و فڕێدانی کۆکتێل مۆلۆتۆفێکی دەستساز" بە ٦ مانگ زیندان و پێدانی ٢٥ میلیۆن ڕیاڵ پارە مەحکووم کراوە.

ئەم حوکمانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەم لاوە کوردە ڕاگەیەندراون.

ڕۆژی سیشەممە، ١٩ی بانەمەڕ، ئەم لاوە کوردە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

فەرەیدوون نەبی لە جیاتی براکەی، فەرەیدوون نەبی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە سێوەی بارمتە دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەلوەری ١٤٠١، هیزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی توندوتیژانە، هێرشیان کردە سەر ماڵی فەردین نەبی و پاش ئەوەی کە نەیانتوانی ناوبراو دەسبەسەر بکەن، برا بچووکەکەی، فەرەیدوون نەبییان دەسبەسەر کرد.

فەرەیدوون نەبی، پاش ٤٨ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.