هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرا

15:53 - 18 جۆزەردان 2723

محەممەد ئالانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سینگان"، سەر بە شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، محەممەد ئالانی، لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی جۆزەردانەوە هەتا پێنجشەممە، ١٨ی جۆزەردان، سێ جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، ئەم هاووڵاتییەیان خستووەتە ژێر گوشارەوە تاکوو هاوکاریی ناوەندە ئەمنییەتییەکان بکا.

محەممەد ئالانی، ٥١ ساڵ تەمەنیەتی، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.