مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:48 - 2 جۆزەردان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئومید فەلاحی"، تەمەن ٢٠ ساڵ، کوڕی ئاوات خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە نزیک گۆلی "زرێبار"ی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید فەلاحی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.