سنە؛ کەیوان زەندکەریمی دیسان دەسبەسەر کرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕ، کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە ٥ ڕۆژ پاش ئازادکرانی کاتی، دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بانەمەڕ، کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە پاش ١٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە تەمەنی ٢٩ ساڵە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
کەیوان زەندکەریمی ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.