ورمێ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فەرزاد مەحموودپوور

23:42 - 10 بانەمەڕ 2723

فەرزاد مەحموودپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە دۆخی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە کوردپای وت: تاکوو ئێستا کۆبوونەوەی دادگاییکرانی فەرزاد بەڕێوە نەچووە و لە دۆخێکی ناڕووندایە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە لە کاتی لێپرسینەوەدا لە گرتنگە بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کەوتووەتە ژێر گوشار و ئەشکەنجە کراوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕەزبەری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

فەرزاد مەحموودپوور، کوڕی عەلی، ٢٢ ساڵیە و خەوڵکی ئەمیرئابادی شنۆیە.