زیندانی نەغەدە؛ وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:27 - 9 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی هەینی ٨ی بانەمەڕ، وەفا ڕەسووڵی ئازەر، ‌هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەم لاوە کوردە نیوەشەوی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە گرتنگەدا خراوەتە ژێر گوشارەوە.

وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر پاش دوو مانگ و بە کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.