کرماشان؛ هاووڵاتییەک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

15:42 - 6 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەجاد چەمەنی"، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی کرماشان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە خاڵی پشکنینی بەشی فیرووزئابادی کرماشان، بە هۆی گواستنەوەی بەنزین بە بێ ئەوەی کە پێشتر هۆشداری بەم هاووڵاتییە پێ بدەن، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە بەو هۆیەوە کە فیشەک بەر سەری کەوتبوو گیانی لەدەست دا.

پاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تەرمی سەجاد پاش ٣ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە گۆڕستانی "زەهرا"ی کرماشان ئەسپەردەی خاک کرا.