پیرانشار؛ تێکدانی کێلی مەزاری کاروان قادرشوکری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی
10:56 - 2 بانەمەڕ 2723
دایکی کاروان قادرشوکری، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار باسی لە تێکدرانی کێلی مەزاری کاروان کردووە کە ڕەنگێکی زۆریان پژاندووەتە سەر کێلی مەزارەکەی.
ڕۆژی هەینی ١ی بانەمەڕ، دایکی کاروان قادرشوکری بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە مەزاری کوڕەکەی نووسی: "با رویش ناگزیر جوانەها چی میکنید؟"
وێنەکە وا نیشان دەدات کە ئەو کەسانەی کە هەوڵی تێکدانی مەزاری کاروان قادرشوکرییان داوە، ڕەنگیان پژاندووەتە سەر وشەی "شەهید" کە بۆ پێش لە ناوی کاروان بەکار هێنراوە.
کاروان قادرشوکری شەوی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا و بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە پیرانشار بریندار بوو و ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر گیانی لەدەست دا.