کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

شەوی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان شێرمحەممەدی"، خەڵکی گوندی "مەنسوور ئاقایی" سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرەیان لەگەڵ گرووپێک لە کۆڵبەران، داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

سەیوان شێرمحەممەدی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی جوانڕۆ کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی تایبەتی پزیشکیدایە.