کتێبی "وەرزەکان" بە زمانی کوردی لە شاری تاران چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "وەرزەکان" تایبەت بە منداڵان لە نووسینی "عەباس زەندی" ناسراو بە "شۆڕش"، پەناخوازی کورد لە وڵاتی تورکیە، لە شاری تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.

وەرزەکان، کتێبێکە بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی کورد کە بە زمانی کوردی و بە شێوی شێعر نووسراوە و نوێترین بەرهەمی ئەو پەناخوازە کوردەییە.

ئەم کتێبە ١٦ لاپەڕەیە و بە ٢٥ وێنە ڕازاوەتەوە و سەبارەت بە وەرزەکان و تایبەتمەندیی هەر چوار وەرزی ساڵ لە کوردستاندا بۆ منداڵان باس دەکات.

کتێبی وەرزەکان لەلایەن چاپخانەی "ویهان" و بە هاوکاریی چاپخانەی "مانگ" لە شاری بانە، چاپ و بڵاو کراوەتەوە و هەنووکە لە ویترینی کتێبخانەکان دەست دەکەوێت.

عەباس زەندی خەڵکی شاری سنەیە و خوێندنی لە بواری "مێعماریـ"ـیەو  تەواو کردووە و هەروەها چەندین کتێبی دیکەی بە ناوەکانی "خوا لە کوێیە، مشک و پشی، سەگەڕەش و کاکە شوان، جووجەڵە زەردە" و چەند بەرهەمێکی دیکە ئەو نووسراوە ڕۆژهەڵاتییە، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.