چالاکانی مەدەنیی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە
19:58 - 19 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە \"زارا محەمەدی\"، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٨ی جۆزەردان، چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە \"زارا محەمەدی\"، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە، بەم چەشنەیە:
خه‌ڵکی دڵسۆز و به‌شه‌ره‌فی کوردستان!
له لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رانی که‌مپه‌ینی \"پاڵپشتی له زارا محه‌مه‌دی\"، ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که چه‌ند ڕۆژه به‌ڕێوەبه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه به توندی له ژێر گوشاری لایه‌نه ئه‌منییه‌کانه، به شێوه‌یەک کە چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه له هاوڕێیانمان کراوه. به‌ڵام ئه‌و گوشارانه نه‌بووه هۆی ده‌ستڕاگرتنی ئێمه، چونکه ئه‌م کاره‌مان پێ ڕه‌وایه و به مه‌ده‌نیانه‌ترین شێوه چالاکیمان کردووه و پەیوه‌ندیمان به هیچ حیزب، لایه‌ن و که‌سایه‌تیی سیاسییەوە نه‌بووه.
به‌ڵام سێ ڕۆژه هه‌ندێک کێشه بۆ ئه‌کاونتی به‌ڕێوەبه‌ران دروست بووه که نه‌یانتوانیوه بێنه سەر هێڵ و هه‌ر ئێستا دوو که‌س تر له ئه‌دمینه‌کان هه‌ک کراون.
زۆر زۆر جێگای شه‌رمه که وڵاتێک به هه‌ککردنی به‌ڕێەوبه‌رانی که‌مپه‌ینێکی ته‌واو مه‌ده‌نی و ڕه‌وا، بیەوێت داوای خه‌ڵکێکی مافخواز سه‌رکوت بکات. داوای خه‌ڵکی کوردستان، ئازادیی مامۆستایەکی خۆبه‌خشە که دوور بووه له هه‌ر تاوانێک.
هاوڕێیانی ئازیز، ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ته‌واوی هێزی خۆمان له هێشتنه‌وه‌ی که‌مپه‌یندا به‌کار ده‌به‌ین، به‌ڵام ئەگه‌ر هه‌ک بووین، دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه که ده‌نگی حه‌ق سه‌رکوت ناکرێت و به هه‌ر شێوه‌یکی تر بێت، ده‌بینه ده‌نگی زارا و پاڵپشتی زارا و زاراکانی نیشتمان دەبین.
چالاکانی مه‌ده‌نیی کوردستان
١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی