وێنەگرێکی سەقزی دوو خەڵاتی زیوی بە دەست هێنا

ئاژانسی کوردپا: کچە وێنەگرێکی خەڵکی شاری سەقز، لە فێستیڤاڵی وێنەگریی لە وڵاتانی قیرقیزستان و تاجیکستان پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.

ژاڵە بەهرامی، هونەرمەندی بەشی وێنەگریی لە فێستیڤاڵی وێنەگری، کە لە دوو وڵاتی قیرقیزستان و تاجیکستان بەڕێوە چوو، دوو میداڵی زیوی بە دەست هێنا.

ئەو کچە وێنەگرە کوردە، بە دوو بەرهەمی \"کشاورزان\" و \"گل فسفور\" لە دوو فێستیڤاڵی جیاجیادا خەڵاتی زیوی ئەو دوو وڵاتەی بەدەست هێناوە.