هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردە سەر فەرماندەی هەنگیی سنووریی مەرگەوەڕی ورمێ

وێبلاکی "هەڵۆکانی زاگرۆس" بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاند کە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٥ی بانەمەڕ، "موحەڕەمی" فەرماندەی هەنگی سنووریی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هێڕش کراوەتە سەری و لە ئەنجامدا، بریندار کراوە.

هەتا ئێستا میدیاکانی حکوومەتی لە ورمێ، لە مەڕ هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس هیچ دژکردەوەیەکیان نیشان نەداوە.