هاووڵاتییەکی کورد لە شاری تیکاب دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن شێرزاد" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گەڕەکی "شەریف‌ئاوا"ی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان، دەسبەسەر و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.