سێ چالاکی مەدەنیی لە شاری دێولان دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، سیرووس عەباسی، ئازاد عەباسی و سروە ڕەحمانی‌پوور، لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو سێ چالاکە مەدەنییە لە کاتی دەسبەسەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە درابوون.

لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩، سیرووس عەباسی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرابوو و ئازاد عەباسی بێتاوان ناسرابوون.