سێ هاووڵاتی لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کران
17:43 - 22 خەرمانان 2721
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن دوودکانلوو میلان، شاهۆ ئەحمەدی و زاهیر رووزخوون" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
حوسێن دوودکانلوو میلان و زاهیر رووزخوون ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و شاهۆ ئەحمەدی یەک حەوتوو دوای دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نیییە.
وێنە: حوسێن دوودکانلوو میلان، زاهیر رووزخوون و شاهۆ ئەحمەدی