دەسبەسەرکراوەکانی خەرمانان؛ دەسبەسەری "گەشین محەممەدیان" سینەماکار و چالاکی مافی ژنان لە سنە

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، "گەشین محەممەدیان"، سینەماکار و چالاکی مافی ژنان لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "گەشین" ڕۆژی ٢٨ی خەرمانان دەسبەسەر و کاتژمێر ١٠ی شەو ئازاد کرابوو، دووبارە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.