بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بارینی باران و هەستانی سێڵاو لە کوردستان، خێرایی زیاتری بە جێگۆرکێی مینە بە جێماوەکان و کەرەستە بە کارنەهێنراوەکانی شەڕ کردووە و ڕۆژانە هاووڵاتییان کورد شایەتی دەرکەوتنی مینە شارەوەکانن.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییان لە گوندەکانی \"ئاسناوا، ئەنجیرانی مەریوان، دێهلۆڕان، گێڵانغەرب، مەلەکشا، ناوچەی زیارەتەڵانی بەخشی کۆلگی ساڵحئاوای مێهران، ئیلام و گوندی گەنجەوان\"، شایەتی دەرکەوتنی مین و کەرەستە بە کارنەهێناوەکانی شەڕن.
چالاکانی بواری خاوەنێکردنەوەی مین هۆشداریان سەبارەت بە جێگۆڕکێی مینەکان بە هۆی باران بارینی بە خوڕ لە کوردستان داوە و ڕایانگەیاندووە: \"هاووڵاتییان مەترسی ئەو مینەی کە بە هۆی باران بارینەوە، دەرکەوتوون، لە بەرچاو بگرن و لە ئەگەری دۆزینەوەی ئەو مینەنانە، لە دەسکاری کردنیان خۆیان ببوێرن\".
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، جووتیارێکی تەمەن ٥٣ ساڵ بە ناوی \"محەممەد ئیمانورد\" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی \"ئاسناوا\"ی شاری مەریوان، تووشی ڕوودای تەقینەوەی مین، بوو.

بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، ئێران دووهەمین وڵاتی ئاڵوودە بە مین لە ئاستی دنیا دایە. ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە ئێراندا ئاڵوودە بە مینه کە ١٦ میلیۆن مین مەزندە کراوە.