دوو هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی تەقە و ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری سەردەشت کوژران

11:35 - 3 رەشەمه 2720

شەوی شەممە ٢ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەبووبەکر یاهوو"، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "گۆڕەشێر" سەر بە سەردەشت و "ئەسکەندەر محەممەد"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی "پشدەر" سەر بە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی تەقە و ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە، لە ئەنجامی تەقە و ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، کەوتوونەتە نێو ڕووباری "پشکاوە" و خنکاون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە گومانی هەڵگرتنی شتوومەکی قاچاخ  بە دوای ئەو دوو هاووڵاتییە کەوتوونە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو: "تەرمی ناوبراوان لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە دۆزراونەتەوە".

ئەبووبەکر محەممەدی، خێزاندار و خاوەن منداڵێکە و هەروەها ئەسکەندەر محەممەد، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.