دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی جوانڕۆ و بانە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و بانە، بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خەزەڵوەر، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی "میلاد گورکی"، کوری "ڕەحمان"، خەڵکی شاری بانە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، بە چەکی تاپڕ خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەرە، ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "زلانـ"ـی شاری جوانڕۆ بە ناوی "ئارەزوو کەریمی"، کچی "عەلی"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.