دوو نارنجەکی نەتەقێندراو لە سەوڵاوا دۆزرایەوە

13:54 - 8 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو نارنجەکی نەتەقێندراو، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا دۆزرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، دوو نارنجەکی نەتەقێندراو، لە یەکێک لە باخەکانی \"تەرخانئاوا\"ی شاری سەوڵاا دۆزرایەوە.

ئەو دوو نارنجەکە نەتەقێندراوە، چل پارچە بووە و لە کەرەستە کۆنەکانی کاتی شەڕ ئێران و عێراق بووە.

لە لایەکی دیکەوە، لە قوتابخانەی دواناوەندیی کچانەی \"فەدەکـ\"ـی شاری مێهرانی نارنجەکێکی نەتەقێندراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دۆزرایەوە.

دۆزینەوەی ئەم پاشماوە مەترسیدارانەی شەڕی ٨ ساڵە لە کاتێکدایە، کە چالاکانی مەدەنیی ناوچە بەردەوام هۆشدارییان داوە، کە بوونی ئەم کەرەستانە جێگەی مەترسی گیانییە بۆ سەر هاووڵاتییان؛ وەک لە ڕابردووشدا بینراوە چەندین هاووڵاتی بەم هۆیەوە یان کەمئەندام بوون یان گیانیان لە دەست داوە.

شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، لە کاتێکدا کە نزیکەی ٣٠ ساڵ پێش بە ئاگربەس لە نێوان ئەو دوو وڵاتە کۆتایی پێ هاتووە، بەڵام هێشتا ناوچە سنوورییەکان ئێران لە مین و پاشماوەکانی کەرەستە نەتەقیوەکانی شەڕ خاوێن نەکراونەتەوە.