تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی ئەستاند

ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری دێولان، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە گیانی لەدەست دا.

ماڵپەڕی فەرمیی "حدکا" لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بەفرانبار، ئەندامێکی ئەو حیزبە بە ناوی "نادر کەریمی"، کوڕی "موراد عەلی" و خەڵکی گوندی "سیس"، سەر بە شاری دێولان، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە سنووری پیرانشار، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ئەندامە ٢٤ ساڵەی "حدکا" لە کاتی هاتن بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، لە سنووری شاری پیرانشار کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە.

تەرمی ئەو لاوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کراوە.