تەقینەوەی گولـلە خومپارەیەک لە نەغەدە، برینداربوونی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە

ئاژانسی کوردپا: بەهۆی تەقینەوەی گولـلە خومپارەیەک لە شاری نەغەدە، هاووڵاتییەک بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەهۆی تەقینەوەی گولـلە خومپارەیەک لە کارگەی "پرسی ئاسن" لە شاری نەغەدە، نیگابانی ئەو کارگەیە بریندار بوو.

ئەو گوللـە خومپارەیە لەنێو پاشماوەی ئاسنەواڵەدا بووە و لە کاتی پرسکردنی ئاسنەکان تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی نیگابانی ئەو کارگەیە.

ئەو ڕووداوە، شەوی ڕابردوو، ١١ی خەزەڵوەر ڕوویداوە و ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری نەغەدە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لەو ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە.