بانە؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

شەوی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن فەرەجی"، تەمەن ٦۳ ساڵ، کوڕی کەریم و خەڵکی شارە "ئارمەردە" سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکان حکوومەتی لە نزیکیی گوندی "بلکە"، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ماشینی ئەو هاووڵاتییەیان بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

تەرمی حوسێن فەرەجی، لە شاری "ئارمەردە"، ئەسپەردەی خاک کراوە.