سەقز؛ ٧٢ ڕۆژ دەسبەسەریی و ناڕوونی چارەنووسی حامد دلاوەری
06:33 - 14 خاکەلێوه 2726
١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ دوای تێپەڕبوونی ٧٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی «حامد دلاوەری»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، چارەنووسی ناوبراو هێشتا نادیارە.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە کوردپای ڕاگەیاندووە، ئەم هاووڵاتییە کورده لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە.
ئەو سەرچاوەیە زیادیشیکرد کە ئەم هاووڵاتییە دوای دەسبەسەرکران بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنه ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤، حامد دلاوەری بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
حامد دلاوەری لە بواری کوشتی چالاکی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.