مەهاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سۆران سۆهرابی
١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی «سۆران سۆهرابی»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ١٢ ڕۆژ پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی کردووە: هەتا ئێستا هەوڵەکانی بنەماڵەی سۆران سۆهرابی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە وەڵامدانەوەی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو خۆیان بواردووە.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ئەم هاووڵاتییە کورده لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە.
سۆران سۆهرابی براى «ئەرسەلان خودکام»، زیندانیی سیاسی پێشووه که لە پووشپەڕی ١٤٠٣ دوای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی کردن لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.