بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئیبراهیم مەردانی پاش بەشداریی میوانەکانی بە "جلوبەرگی خاکی" لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی
11:15 - 14 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە هۆی بەشداریی میوانەکانی لە ڕێوڕەسمی شایی منداڵەکەی بە "جلوبەرگی خاکی"یەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.