سنە؛ دەسبەسەرکرانی سامان میرزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
                    
                    21:11 - 19 گەلاوێژ 2724
                
            
            سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سامان میرزایی" خەڵکی گوندی "سەرهوویە" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گوندی "سەرهوویە" و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس، هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سامان میرزایی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.