شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

18:53 - 4 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لاوێکی کورد بە ناوی "سابیر ئیبراهیمی"، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

سابیر ئیبراهیمی تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی حوسێن، خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ"ی شنۆیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.