هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

23:45 - 18 رێبەندان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام (شاهین) ئازەری"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی نەغەدە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی سەلام ئازەری، هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەشی کرد.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتیی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەلام ئازەری، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.