زیندانییەکی خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت لە زیندانی هەمەدان لە سێدارە درا

18:36 - 19 رەزبەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "حوسێن بەهرەمەند"، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاوولاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یا میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.