کوژرانی ١٠٠ کەس بەهۆی رووداوی کار لە کوردستان
15:54 - 29 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سێ ئوستانەکانی کرماشان، کوردستان، ورمێ\"ئازەربایجانی رۆژئاوا\"، زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی رووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی خاکەلیوەی ئەمساڵەوە (ساڵی ٩٣) هەتا کۆتایی مانگی سەرماوەز، لە ئوستانی کرماشاندا ٦٠ کەس بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە، کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوودا تەنیا ٣.٣ لەسەد دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمرۆ چوارشەمەم رێکەوتی ٢٩ی رێبەندان، بەرپرسی پزیشکی دادوەریی کرماشان رایگەیاندووە، ٥٧٤ کەس بەهۆی رووداوەکانی کارەوە سەردانی ئیدارەی پزیشکی دادوەریی کرماشانیان کردووە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ١١ کەسیان ژن بوون.
هەروەها لە ئوستانی کوردستان و لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٢ کەس کە سەرجەمیان پیاو بوون، لە ئەنجامی رووداوەکانی کاردا گیانیان لەدەست داوە.
ئیدارەی پزیشکی دادوەریی ئازەربایجانی رۆژئاوش بڵاوی کردۆتەوە، لە کاتیکد اباسی لە دابەزینی لەسەدا ٣٢ی رووداوی گیان لەدەستان بەهۆی رووداوەکانی کاری لەو ئوستانەدا کردووە، کە لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٢ کەس بەهۆی رووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری ئەو ناوەندە، لەو ماوەیەدا ٧٩٥ کەسیش بەهۆی رووداوی کارەوە بریندار بوونە کە ١٩ کەسیان ژن بوون.
بەگوتەی چالاکانی کرێکاری، بەشێکی بەرچاو لە هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی کرێکاران، کەمتەرخەمیی خاوەنکار لەمەڕ دابین کردنی ئەمنیەتی گیانیی کرێکاران لە کارگە، کارخانە و پرۆژە بیناسازییەکانن، کە لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانیش لەو بارەیەوە چاوەدێریو کۆنتڕۆڵی پێویست ناکەن.