سێ هاووڵاتی دیکە لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

12:19 - 25 بانەمەڕ 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئەسعەد سوور لاچینی کوڕی سەلاح، ڕێبوار سەید محەممەدی و خالید سەید محەممەدی" لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ هاووڵاتییە پیرانشارییە لەبەردەستدا، نییە.

لەو پەیوەندییەدا، کاتژمێر ١ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکەی "پەسوێـ"ـی شاری پیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی "سەمیع شەریفیان" کوڕی "حەسەن" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، ٥ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "عەلی قادری"  کوڕی "ڕەسووڵ"، "محەممەد قادری" کوڕی "عەزیز"، "حیسامەدین پیرانی" کوڕی "زاهیر،" "ئەمیر قادری" کوڕی "خدر" و "سەلام باپیروەند"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

 هەرووەها، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەحموود حەسەن و "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.