دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت بریندار بوون

11:43 - 2 جۆزەردان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی جێگیر لە پایگای "بێتووش" ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری ئەو شارەیان دایەبەر دەسڕیژی گولـلە.

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "مەنسوور ئیسماعیلی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "باغی" و "بەختیار حەسەن‌نژاد" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی "شەڵماش"ی شاری سەردەشت پێکران.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، بەهۆی  بەرکەوتنی گولـلەی هێزە نیزامییەکان، لە نێوقەدەوە تووشی برینی قورس بوونه.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری سەردەشت کراون.