دوو لاوی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، دوو لاوی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوڕی "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئارام"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە باشگای وەرزشی لەگەڵ ئەزیەت و ئازاردانیان ڕوویداوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.