۱۱ی خەرمانانی ١٤٠٥؛ ڕۆژی ڕابردوو، «ناهید کەسنەزانی»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کەسنەزان»ی سەر بە سەقز، بە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ئەم گوندە و مێلیتاریزەکردنی، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕۆژی سێشەممە، ۱۰ی خەرمانانی ١٤٠٥، «ناهید کەسنەزانی»، ژنی ٤٨ ساڵانی کورد، خەڵکی گوندی «کەسنەزان»ی سەر بە سەقز و کچی محەممەد، بە هەڵکوتانی ٦ ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارەکان بۆ سەر ئەم گوندە، بە شێوەیەک کە گوندەکە بە تەواوی سەربازی دەکرێت، بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی دادوەری دەسبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.

شایانی باسە، لە ڕەوتی ئەم هەڵکوتانە ئەمنی و چەکدارییەدا بۆ سەر گوندی «کەسنەزان»، گوندەکە بە تەواوی دەکرێتە ناوچەیەکی سەربازی و ڕێگە بە خەڵکی گوندەکە نەدراوە لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە. هەروەها، بنەماڵەی ناهید کەسنەزانی کەوتوونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەوە کە دەبێت سەرجەم کەلوپەلی تاکەکەسی و مۆبایلەکەی، بەبێ بەڵگەی یاسایی، ڕادەستی ئەم کەسانە بکەن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.