بەرموور: حەفتەی چوارەمی فێبریەی ٢٠١٦ ( ٣_ ٢_ ٢٠١٦)

ئاژانسی کوردپا: ڕاپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە خۆکوژی ژنێکی سەقزی و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دەرچوونی سزای زیندان بۆ چالاکێکی مەدەنی لە شوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆوە دەگرێت.

کوردستان

خۆکوژی ژنێکی گەنج لە شاری سەقز

لەماوەی رۆژانی رابردوودا، ژنێکی گەنجی دانیشتووی شاری سەقز لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی رەشەممە، ژنێکی سەقزی بەناوی "بەیان _ م" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەوترێت کە ئەو ژنە گەنجە کە دایکی منداڵێکیش بووە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە و لەڕێگای "خۆهەڵواسین" هەوڵی خۆکوژی داوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین ژنی کوردستانی لەشارەکانی مەریوان، سەقز، پیرانشار ، شنۆ و ... کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ئێران

٦ ساڵ زیندان بۆ چالاکێکی مەدەنی ژن بڕیاەوە

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران حوکمی ٤ چالاکی مەدەنی کە یەکێکیان ژن بوو پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئەم حەفتەیە، لقی ٥٤ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران گوڵڕوخ ئێرانی بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرد.

گوڵڕوخ ئێرانی هاوڕێ لەگەڵ ئارەش سادقی، نەوید کامەران و بێهنام موسیوەند ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کرابوون.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا" ( ١ حاڵەت)

ئامادەکار: شاهۆ