ئاژانسی کوردپا: نووسەر و شاعیرێکی خەڵکی شاری سەقز کتێبی ئەدەبیی ـ شێعریی بووستانی سەعدی لەفارسیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا عومەر ساڵحی ساحێب ئەرکی وەرگێڕانی کتێبی کۆمەڵە شێعری بووستانی سەعدی لەژێر ناوی " میر گولانی ژین" گرتووەتە ئەستۆ.
مامۆستا عومەر ساڵحی ساحێب ناسراو بە( کۆلیل) ئەو کتێبەی لە ١٠ بەشدا وەرگێڕان کردووە و ماوەی سێ ساڵێشی بۆ ئەو بەرهەمە تەرخان کردووە.

کتێبی میر گوڵانی ژین لەلایەن چاپەمەنی زانکۆی کوردستانەوە لە ٣٠ هەزار تیراژدا لەچاپ دراوە.
ـ مامۆستا عومەر ساڵحی ساحیب (كۆلیل) ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لەگوندی "دایە سلێمان"ی سەر بە بەخشی زێویەی شاری سەقز لەدایك بووە.
ـ مامۆستایەكی ئایینیی ناودار و شاعێرێكی ناسراوی کوردە.
ـ هەتا ئێستا سێ بەرهەمی دیكەی بەناوەكانی " تاڤگەی ئەڤین، لە هەر چیمەنێدیمەنێو دوو بەیتییە كوردییەكان" لە بواری شێعردا چاپ و بڵاو كردووەتەوە.
پەرتووكی "تاڤگەی ئەڤین" وەرگێڕاوی سەرجەم غەزەڵەكانی دیوانی حافز شیرازی بە زمانی كوردییە.





