ئاژانسی کوردپا: لەسەر بانگەوازی چالاکانی فەرهەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرەڕای قەرەباڵغیی رۆژی کۆتایی حەفتە، شارەکانی سنه و مەهاباد بە شێوەیەکی رێژەیی داخران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە پشت بەستن بە راپۆرتی هەواڵنێرانی ئەم ئاژانسە لە کوردستان، شاری سنە بە شێوەیەکی رێژەیی داخراوە و بە لەبەرچاوگرتنی رۆژی کۆتایی حەفتە، هاتوچۆکان کەم و بەشێکی بەرچاوی بازار داخراوە.

هەروەها رێژەیەکی بەرچاویش بازارەکانی شاری مەهاباد، داخراون.

تەکمیلی: هەواڵنێرانی کورپا لە سنە و مەهاباد لەو بڕوایە دان، ئەگەری بەرین‌تربوونەوەی داخرانی بازار و شوێنە گشتییەکانی لە ئارا دایە.

تەکمیلی ١: هەواڵەکانی پیرانشار باس لەوە دەکەن کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسەدا ٣٠ی بازارەکان داخرابوون.

هەروەها لە مەریوان داخرانی کۆمەڵێک لە دووکانەکان ناسایی راگەیەنراوە و شار میلیتاریزە کراوە.

تەکمیلی ٢: بەگوێرەی راپۆرتەکانی ئاژانسی کوردپا، ژمارەیەکی بەچاو لە هێزە نیزامییەکان و یەگانی تایبەت لە ئورمیە رەوانەی شاری مەهاباد کراون.

هەواڵنێری کوردپا رایگەیاند: هێزەکانی حکوومەت بەهۆی کەمیی جێگا، لە حەوشەی پادگانەکاندا مۆڵ دراون.

تەکمیلی ٣: چەند شایەتحاڵێک بۆ کوردپا ئاشکرایان کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لەو هێزە نیزامییانە کە رەوانەی مەهاباد کراون، بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن.

یەکێک لە رێکخەرانی ئەم مانگرتنە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەم مانگرتنە تەنیا بزاوتێکی مەدەنییە بە بێ راوێژکردن لەگەڵ هیج رەوتێکی سیاسی دەستی پێ کردووە و چووەتە بواری جێ‌بەجێ کردنەوە.

تەکمیلی ٤: ژمارەیەک هاووڵاتی لە سنە و مەهاباد لەو بڕوایە دان لە چۆڵبوونی بازارەکان لەم دۆخەدا، بەهۆی میلیتاریزەکرانی شارەکانی کوردستان لەم چەند رۆژەی رابردوو دایە.

ئەم هەواڵە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.

پێشتر:

ژمارەیەک چالاکی سیاسی و مەدەنیی کوردستان، لە بانگەوازێکدا لەمەڕ پاڵپشتی لە دەسبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی ئەم دوایی‌یەی مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستان، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕیان وەکوو رۆژی مانگرتنی سەرانسەریی کوردستان راگەیاند.

یەکێک لە رێکخەرانی ئەم مانگرتنە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند: یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە راکێشانی سەرنجی بیروڕای گشتیی نێوخۆ و دەرەوە بۆ لای ئاشتیخوازبوونی نەتەوەی کوردە.

لەم بانگەوازەدا هاتبوو: ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی تێکڕای شارەکانی کوردستان، داوا لە هەموو نەتەوەی کورد دەکەین هەتا رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ و لە حەوتەمین رۆژی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی شاری مەهاباد، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەهەمبەر رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەست بە مانگرتنی گشتیی کوردستانەوە بن بە داخستنی دووکان و بازارەکان، لەم هەواڵدە ئازادیخوازانەدا بەشدار بن.

مەریوان هەر ئێستا (١٧:٠٠) پێنج‌شەممه ٢٤ی بانەمەڕی ٩٤
"فلکه‌ی باوه رەشید"

چەن وێنەیەک لە سنە ئەمرۆ ٢٤ی بانەمەڕی ٩٤

مەریوان

مەهاباد

هەواڵی پێوەندیدار:

لە حەوتەمین رۆژی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباددا، چالاکانی کوردستان خوازیاری بەڕێوەچوونی مانگرتنی سەرانسەرین

ماڵپەڕی پشتیوانانی ویلایەت (حامیان ولایت) ناڕەزایەتییەکانی مەهابادی خستە ئەستۆی عەرەبستان

کوردستان لە شڵەژان دایە/ دەنگی تەقە لە مەریوان و شنۆ بیستراوە + تەکمیلی

دوایین هەواڵەکان لە نائارامییەکانی کوردستان/ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە مەهاباد بەردەوامە

هەواڵەکان باس لە تەشەنەی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد بۆ شارەکانی دیکە کوردستان دەکەن

رەتکردنەوە/ دەفتەری رۆحانی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی مەهابادەوە هیچ بەیاننامەیەکی بڵاو نەکردووەتەوە

ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد بەهۆی دەستێوەردانی هێزە نیزامییەکان، توندوتیژیی لێکەوتەوە+ تەکمیلی