ئاژانسی كوردپا: نووسەرێكی لاو لەئوستانی كرماشان یەكەمین كتێبی شێعریی خۆی بە ناوی " سزرگە" لە چاپ دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یەكەمین بەرهەمی نووسراوەیی موعین شاوەیسی شاعیر و رەخنەگری ئەدەبیی، لە چوارچێوەی كۆمەڵە شێعرێكدا كەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەو بەرهەمە شێعرییە لە ٦٦ لاپەڕە پێكهاتووە و بە سەبكێكی تایبەت وتراون.

موعین شاوەیسی شاعیر و رەخنەگری ئەدەبیی

ئەو شاعیرە كوردە بێجگە لە نووسینی ئەو شێعرانە كاری پێداچوونەوە و دیزانی كتێبەكەشی لە ئەستۆی خۆی بووە.

ماڵپەڕی بەلووت نرخی بەرهەمی ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیەی خەڵكی ئیسلام ئابادی پێنج هەزار و ٧٠٠ تمەن راگەیاندووە.

سزرگە وشەیەكی كوردییە و بە واتای " قڕژ بوونی ( سیغ شدن)" مووی جەستەی مرۆڤە و خاوەنی ئەو كتێبە لە بواری تابڵۆسازی و خۆشنووسیشدا چالاكی دەكات.

كۆمەڵە شێعری " خیاوان پەتی" لە نووسینی موهەندیس مستەفا بەیگی

هەر لەو پێوەندییەدا كۆمەڵە شێعری " خیاوان پەتی" لە نووسینی موهەندیس مستەفا بەیگی كە لە سەرەتای پاییزدا لە چاپ و بڵاو كرابوویەوە لەگەڵ رەخنە بەرەوڕوو بۆتەوە.

ئەو شاعیرە ئیلامیە پێشتر چەندین بەرهەمی وەكوو "نادیارا" و "واژا"ی بڵاو كردبوویەوە.