ئاژانسی کوردپا: کچە هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە خەڵاتی هەڵبژێردراوی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی وڵاتی ئیتالیای پێ بەخشرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پەروین محەممەدی کچە کاریکاتێریستی کورد و ئەندامی خانەی کاریکاتێری بواری هونەریی ئوستانی کوردستان، لەلایەن فستیڤاڵی نێونەتەوەیی "فۆکووسێک بۆ ئاشتی" بۆ خەڵاتی هەڵبژردراوی ئەو فستیڤاڵە، دەستنیشان کرا.

ئەو ژنە کاریکاتێریستە خەڵاتی بەشی لێهاتوویی حەڤدەیەمین فستیڤاڵی شاری "رۆم"ی وڵاتی ئیتالیای مسۆگەر کردووە.
فستیڤاڵی فۆکووسێک بۆ ئاشتی لەلایەن ئەکادیمیای ئاشتیی ئیتالیا و لە دوو بەشی کارتۆن و کاریکاتێردا لە ئاستی لاواندا بەڕێوە چووە.

پەروین محەممەدی ساڵی ١٣٧١ لەشاری سنە لە دایک بووە و هەتا ئێستا لە ٧ پیشانگەی گرووپی لە شاری سنەدا بەشداری کردووە و بەرهەمە کاریکاتێرییەکانی لە ٥ کتێب ناوخۆیی و نێونەتەوەییدا چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
ناوبراو هەنووکە لە زانکۆی کوردستان و لە رشتەی "ریازیی پەتی(ریاضی محض)" ئەو زانکۆیە درێژە بە خوێندن ئەدات.





