ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای پەیامەکەی "عەبدوڵڵا ئۆجەلان" گروپێکی ١٠٠ کەسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، بەبێ کێشە و ئاڵۆزی پاشەکشەیان کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەی "ئاکشام"ی تورکیە بڵاوی کردەوە، کە تیمێکی ١٠٠ کەسی لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی "تەیب ئەردوغان" سەرۆک وەزیرانی تورکیە و "عەبدوڵڵا ئۆجەلان" رێبەری زیندانی کراوی پەکەکەدا، بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان پاشەکشەیان کرد.
ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردەوە، کە ئەو گروپە ١٠٠ کەسییە لە هێزی ناوچەکانی "شێرناخ، هەکاری، ئاک توتون، شەمزینان و چوکورجا" پێکهاتوون و بە چاوەدێریی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیە لە سنوورەکانی تورکیەوە بەرەو هەرێمی کوردستان ئاودیو بوون.
ئەو گروپە ١٠٠ کەسییە لە کەمپەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی "زاپ" و "خواکورک" جێگیر کراون.
"عهبدوڵڵا ئۆجهلان" رێبهری زیندانی کراوی پەکەکە له پهیامێكدا به بۆنهی نهورۆزهوه داوای له ئهندامانی ئهم پارته كردبوو كه وێڕای ئاگربهس، سنوورهكانی توركیه بهجێ بێڵن و له هەرێمی کوردستانی ئێراقدا جێگیر ببن.
دواتریش لە ١ی خاکەلێوەدا "مۆراد قهرهیلان"، فهرماندهی نیزامیی پارتی کرێکارانی کوردستان له پهیامێكی ڤیدیۆییدا به شێوهی فەرمی ئاگربهسی راگهیاند.





