كوردپا: ماڵپەڕی پارس دەیلی نیووز ئەمڕۆ لەلایەن ئەرتشی سایبریی حیزبوڵڵای ئێرانەوە فیلتێر كرا.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە درێژەی هەوڵی فیلێتێر كردنی ماڵپەڕ و ناوەندەكانی هەواڵدا ئەمڕۆ ماڵپەڕی پارس دەیلی نیووز كە حزووریكی چالاكی لە گەیاندنی هەواڵ و رووداوەكانی ئێراندا هەبوو، لەلایەن ئەرتشی سایبریی ئێرانەوە هەك كرا.
ئەرتشی سایبری لەلایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە دامەزراوە و لەپێناو سانسۆر و بەربەست ساز كردنی دونیای مەجازی و هەك و فیلتێر كردنی ماڵپەڕە ئینتێرنێتییەكاندا كار دەكات.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەترشی سایبری هەڕەشەی هەك و داخرانی لە زۆر ماڵپەڕ و ئاژانسی هەواڵدەریی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات كردووە.
ئێران یەكێك لە 5 وڵاتی خاوەنی ئەرتشی سایبریە كە(زیر مجموعە) ژێر گشتكۆی سپای پاسدارانە و رێژەی هێزە سایبریەكانی سپا 2400 كەسە و 12000 هەزار هێزی لاوەكیشی هەیە و بە وتەی رێكخراوی "CIA" بوودجەی ئەرتشی سایبری 76 میلیۆن مەزەندە دەكرێ.
لە چەند رۆژی رابردوودا "رابیرت موولێر" بەرپرسی پۆلیسی فێدراڵی ئەمریكا (FBI) رایگەیاندبوو: سێ وڵاتی ئێران، چین و رووسیە لە بواری "سیخوڕیی سایبری"یەوە گرینگترین و ئاڵۆزترین هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییە ئابووری و ماڵییەكانی ئەمریكا.
هەواڵەکانکوردستان
ماڵپەڕی "پارس دەیلی نیووز" هەك كرا
ماڵپەڕی پارس دەیلی نیووز ئەمڕۆ لەلایەن ئەرتشی سایبریی حیزبوڵڵای ئێرانەوە فیلتێر كرا. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە درێژەی هەوڵی فیلێتێر كردنی ماڵپەڕ و ناوەندەكانی هەواڵدا ئەمڕۆ ماڵپەڕی پارس دەیلی نیووز كە حزووریكی چالاكی لە گەیاندنی…





