كوردپا: ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ 6 هاووڵاتیی كورد لە سێدارە دران.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 18ی رەزبەر شەش هاووڵاتیی كوردی خەڵكی گوندەكانی "دەرماناوا" و "رەوەند"ی سەر بە ورمێ بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە دراون.
فەرهاد ئیسلام دووست، محەممەد جەنگەڵی، جەماڵ شێخ زادە، رەزا خەلەكە، فەرهاد خەلەكە و دێهقان سڵامەتی ناوی پێنج كەس كەس لەو 6 كەسە ئیعدام كراوەیە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ناو و شوناسی یەكیان ئاشكرا نەبووە.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا 14 هاووڵاتیی كورد تەنیا بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان لەلایەن دەزگای قەزایی حكومەتی ئیسلامیی ئێر انەوە ئیعدام كراون.
هەواڵەکانکوردستانمافی مرۆڤ
شەش زیندانیی كورد لە زیندانی ورمێ ئیعدام كران
ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ 6 هاووڵاتیی كورد لە سێدارە دران. بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 18ی رەزبەر شەش هاووڵاتیی كوردی خەڵكی گوندەكانی "دەرماناوا" و "رەوەند"ی…





