كۆماری ئیسلامی هەڵگری عەقڵیەتی دژە ژنە
19:43 - 22 رەشەمه 2712
Unknown Author
شۆڕش گوڵكار
هەموو كەسێ مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی تاكەكەسیی هەیە و هیچ كەس ناتوانێ و نابێ كە پێش بەم مافە سەرەكی و بنەڕەتیە بگرێ.
\"ماددەی ٣ جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ\"
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ماوەیەكە لە بە نێو پەرلەمانەكەی گەڵاڵەیەكی هێناوەتە بەر باس بۆ پەسەندكردن لە لایەن بە نێو نوێنەرانی پەڕلەمان كە لەمەو بەدوا دەبێ ژنانی ژێر ٤٠ ساڵ بە ئیزنی باوك یان مێرد پاسپۆرت وەربگرن ئەگینا ناتوانن بێ ئیزنی پیاو پاسپۆرت وەربگرن و سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن ئەم كارە بەرتەسككردنەوەی دەسەڵاتی ژن و پێشێل كردنی مافی مرۆڤە كە سووك كردن و بێ رێزی كردنیشە بە مرۆڤایەتی. بۆیە ئەم گەڵاڵەیە سەداسەد دژایەتی هەیە لەگەڵ مافی بنەڕەتی ژن، هەرچەند كە دەسەڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ پاساوهێنانەوە بە فرت و فێڵ دەڵێن كە ئەم گەڵاڵەیە بۆ پشتیوانی لە كەرامەتی ژنە، كەچی پەسەندكردنی ئەم گەڵاڵەیە واتە پێشگرتن لە سەفەری ژنانی ژێر ٤٠ ساڵ بەس بەرتەسككردنەوەی مافەكانی ژنان و جۆرێ بێ رێزی بەو چینە هەرە گرینگەی كۆمەڵگەیە چونكە دەرخەری ئەوەیە كە ژنانی ژێر چل ساڵ هێزی بیركردنەوەیان نیە و دەبێ حەتمەن بە ئیزن و كونترۆڵی كەسێكی دیكە سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن.
هەرچەند جێگای ئاماژەیە كە هێنانە بەرباسی ئاوەها مژارگەلێک بۆ زیاتر پێشێلكردنی مافی ژنان لە لایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامیەوە شتێكی نوێ نیە و ئەم رێژیمە هەر لە سەرەتاوە تاكوو ئێستا تەنیا شتێ كە لە بەرچاوی نەگرتووە مافی بەشێكی هەرە گرینگ لە كۆمەڵگە واتە مافی ژنان بووە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دیسكۆڕسی ئەم رێژیمە كە هەڵگری پێكهاتەیەكی ئایدۆلۆژی پاشكەوتوو تەسكە كە لەمێژ ساڵە مەلا دەسەڵاتدارەكانی ئێران ئەو شێوە بیركردنەوەیە لە مێشكیاندا بیچمی گرتووە و بەردەوام هەوڵی پەرەپێدانیشیان داوە كە ئەمەش سەرچاوە لە بیرتەسكی كەسانێ وەكوو مودەڕس كە یەكێ لە نمێنەكەكانی ئەم رێژیمەیە دەگرێ كە بۆ نموونە پتر لە سەدەیەك لەمەوبەر كاتێ \"وەكیل الرعایا\" نوێنەری باژێری هەمەدان لە ١٢ی گەلاوێژی ١٢٩٠ی هەتاوی مژاری یەكسانی مافی ژن و پیاوی لە خولی دووهەمی پەرلەمانی شوورای میللی هێنایە بەرباس، سەید حەسەنی مودەڕس یەكێ لە رێبەرانی ئایینی لە دژایەتی وی وتبووی\" لە رووی عەقڵەوە دەبێ قسان بكەین بۆیە عەقڵیش ئەوەیە كە ئەوڕۆ هەرچی تێدەفكرین دەبینین خودا لێهاتووی و توانای لە ژندا چێ نەكردووە كە شیاوی ئەوەی بێ مافی هەڵبژاردنی هەبێ. بۆیە ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە ئەم ژنانە عەقڵ و ئاوەزیان توانایی نییە.جگە لەوەش ژنان لە ڕاستیدا لە ئایینی ئێمە واتە ئیسلام دەبێ لە ژێر فەرمانی پیاواندا بن\" الرجال قوامون علی النسا\"، ئایینی فەرمی ئێمە ئیسلامە. ئەوانە لە ژێر فەرمانی پیاوانن بۆیە قەت مافی هەڵبژاردنیان نییە و نابێ.
ئەمە لە كاتێكدایە كە مافی ژن مافی مرۆڤە و ژنان نیوەی كۆمەڵگەی جیهانی پێكدێنن كە لەودا دادپەروەری كۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لە كۆمەڵگە دیموكراتیكەكاندا بەپێ بایەخە بنەڕەتیەكان وەكوو كەرامەت و یەكسانی تەواوی تاكەكانی مرۆڤە. رێزگرتن لە مافی ژن وەكوو مافی مرۆڤ پێویستی بەم تێگەیشتنە بەسیتە هەیە كە ژنان نە تەنیا دەبێ لەگەڵ پیاوان یەكسان بن بەڵكوو شایانی بەهرەمەندی لە مافی مرۆڤن، بەڵكوو بە هۆی ئەوە كە ئەمانە مرۆڤن و شایانی بەهرەمەندی لەم مافەن. مافی ژن مافی مرۆڤە و لە ئاكامدا هەموو كەسێ بەرپرسیارە لەوەی كە ئەم مافە بپارێزێ و لەبەرچاوی بگرێ و پەرەی پێبدات.