ڕاپەڕینی خەڵکی هەڵەبجە، سیروان، خورماڵ و سەی سادەق( شارەزور – هەورامان)

15:22 - 24 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
د.ناجح گوڵپی

٢٦ ساڵ لە مەو پێش ڕژێمی دڕندەی بەعس تاوانێکی تری دەرهەق بە خەڵکی سنوری ناوچەی هەلەبجەو هەورامان و شارەزوو ئەنجام دا ..لەم تاوانەد زیاتر لە 70 هاولاتی مەدنی زیندەبەجالکران،،گەرەکی کانی عاشقان لە هەلەبجە بە TNT تەقێنرایەوە تەخت زەوی کراو خەڵکەکەی وەدرە نرا لەمالو حاڵی خۆی ..گەرەکی حەسار لە شاری سەی سادەق خاپور کرا...

پاش ئەوەی عەلی کیمیاوای کرا بە حاکمی موتلەقی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی عراق بەردەوام لەداڕشتنی پلانی تواندنەوە و لەناوبردنی گەلی کورد دابوو ئەویش لەرێی کۆچ پێ کردنی هەمو گوندەکانی کوردستان و کۆکردنوەی لە ناو شارەکاندا تاکو وەک پارویەکی ئامادە لەبەردەستیدا بێت و لەهەرکاتێکدا بیەوێ بەئاسانی قوتی بدات.

*لە پایزی ساڵی ١٩٧٨ لەئەنجامی ڕێککەوتنی جەزائیری نێوان سەدام و شای ئێران زیاتر لە ٢٠ کیلۆمەتر بەدرێژایی سنووری باشووری کوردستان لەگەڵ ئێراندا چۆڵ کراو گوندەکان ڕاگویزران بۆ ئۆردوگای زۆرەملێ، دەبوو لە بەشی ڕۆژهەلاتی کوردستانیش بەهەمان شێوە گوندەکان چۆڵ بکرایە، بەڵام لەوێ جێ بەجێ نەکرا.

ئەمانە هەمو پلانی ڕژێمی سەدامی لەناوچوو بوون بۆ تواندنەوەی گەلی کورد لە ناو بۆتەی نەتەوەی عەرەبدا، لەبەرنامەیدا بووە وردە وردە کوردستان چۆڵ بکات و دواتر عەرب لەشوینی نیشتەجێ بکات، هەر لەدرێژەی پیلانەکانی سەدام و عەلی کیمیاوی بۆ چۆڵکردنی کوردستان بریارێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش دەرچو کە هەموو ناوچەکانی کوردستان ناوچەیەکی قەدخەکراون لە ژیان( ناوجەی محرەمە) واتە نابێ ژیان بەردەوامی هەبێت لەو ناوچانە کە دەکەونە دەروەی شارە گەورەکانەوە. واتە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش...

لێرەد بیرەوەریەکانم دەگێڕمەوە سەبارەت بە دەرچونی فەرمانی چۆڵكردنی گوندەکانی سنووری ناوجەی شارەزوو و دەروبەری هەڵەبجە

لە کۆتایی مانگی ٤/١٩٨٧ ڕژێم لەڕێگەی موختارەکانەوە هەموو گوندەکانی ئاگادار کردبوەوە کە دەبێ لەماوەیەکی زۆر کورتا چۆڵێ بکەن و بێن لە ناوشارەکاندا جێگیر ببن تاکوو خانە و لانە و شوێنی پشووی پێشمەرگە نەمێنێ....ئەم بڕیارە زۆر قورس بوو لەلای خەڵکی ناوچەکە، چۆن دەکرێ ناوچەیەکی بەپیت و بەرەکەتی کشتوکاڵ و ئاژەڵ داری چۆڵ بکرێ و ئەو هەمو خەڵکە بێ کارو بەرهەم دابنیشی، بۆیە مل دان بۆ ئەم بڕیارە زۆر ئەستەم بوو، لەبەرئەوە لەناو خەڵک و چینو توێژی ڕۆشنبیرو لاوی هەڵەبجە و شارەکانی تری ناوجەکە بیر لەرێگە چارەیەک کرایەوە ئەویش خۆپیشاندان و راپەڕین بوو دژ بەم بڕیارە
**( ناوچەی هەورامان و هەموگوندەکانی لە سالێ ١٩٧٨ راگوێزران، واتە تەنیا شارەدێ ی بیارەو و تەویڵە رانەگوێزران ،بەڵام ئەوانیش لە سەرەتای شەڕی ئیران عراق ١٩٨١ بەدواوە بەهۆی تۆپ بارانەوە چۆڵ کران و وێران بون) واتە ناوجەی هەورامان لەم کاتەدا هەموی محرەمەبوو،هەمو دانێشتوانەکەی لە شاری هەلەبجەو ئۆردوگا زۆرەملێکاندابون
لە 23/2/1987 دواڕۆژی دەوامم بوو لە دامو دەزگاکانی حکومەتی عراق ،،لەدوای ئەو بەروارە دەبوو پەیوەندیبە تەجنیدی هەلەبجەوە بکەم تاکو بچم بۆ سەربازی لەسوپای عراقدا بەلام نەچومو لە هەلەبجە مامەوە ..لەو کاتەدا هەلەبجە جمەی دەهات لەگەڵ گەنجی (دواکەوتوی سەربازی و هەڵهاتوی سەربازی - متخلف- فرار ) ڕۆژانە لەبازار کۆ دەبونیەوە قسە و باسی ئەو ڕۆژگارەمان دەکرد، لەگەڵ هاتنی مانگی پێنج و بریاری جێ بەجێ کردنی کۆچی زۆرەملێی ناووجەکانی شارەزورو دەروبەری هەلەبجە،خەڵك ئارامی لێ بڕابوو

بۆیە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ورەوری خۆپیشاندان وراپەڕین پەیدا بوو لەناو شاردا زۆربەی گەنجان لە سەرپێ بون بۆ ئەوڕۆژە تاکو لەشەوی 12لە سەر 13/5/1987 دا لە بڵندگۆی زۆربەی مزگەوتەکانەوە ئاگاداری بلاو کرایەوە کە سبەینێ خۆپیشاندانە دژی بریاری گواستنەوەی لادێکان . ئەوڕۆژە زوو هەستام و چوم بۆ بازار لەگەڵ کۆمەلێ هاوڕێم کە ڕۆژانە یەکیترمان ئەدی ،لەنزیک مامۆساتای نەناسروای ئیستا وەستام پاشماوەیەک نزیکەی کاتژمێری 9 بەیانی بوو ئاپۆرەی خەڵکم بەدی کرد لە گۆڕەپانەکەی لای چاخانەی خاڵۆ.دیار بو ئەوە چەخماخەی دروست بونی خۆپیشاندان بوو جەماوەر زۆر بوو لەوێوە ئاراستەی خۆپیشاندان دەستی پێ کرد ڕوەو قوتابخانەی دوا ناوەندی هەلەبجەی کوڕان(لەناو بازارەوە بە ئاراستەی عەنەب) خۆ پیشاندەران هاتن و منیش تێکەڵیان بوم بەردەوام هوتافی دژ بەرژێم دوترایەوە و داوای راگرتنی فەرمانی راگواستنی گوندەکان دەکرا ..بە خۆپیشاندان تاکو بەردەم قوتابخانەی دواناوەندی ڕۆشتین ( ماوەیەک بوو چەند سەد مەترێک دورتر مودەڕەعەیەکی ناقلەی سەربازی بە دۆشکاوە لەو شوێنەدا ڕۆژانە دەوەستا) بۆیە نەمان وێرا لەوەزیاتر بڕۆین جونکە سەربازەکان دەترسان و ڕوی دۆشکاکەیان کردبوە خۆپیشاندەران ..پاش ماوەیەک وەستان و هوتاف کێشنا دژ بەڕژێم و گەراینەوە بەرەو بازاڕ دروشم و هوتافەکان ( الجنود اخواننا..اڵصدام و عدواننا، بژی هێزی پێشمەرگە .. دوژمن نزیکی مەرگە.. چیتان ئەوێ کوردەکان.. رانەگواستنی لادێکان.. و دەیان دروشمی تر...) لەم کاتەدا کە پێشنیوەڕۆبوو دەوروبەری شەقامەکانی ناوبازاڕ بە هێزی سەربازی گیرابوو لەسەربانی دوکانەکان ئاراستەی چەکەکانیان لەئێمە بوو ئێمەش بەردەوام دروشمەکانمان دوتەوە ،، بەڵام سەربازەکان یەک تەقەیان لە خەڵکی خۆپیشاندەر نەدەکرد، لەوکاتەدا دیاربوو هێزی سەربازی زۆر کەم لە ناوهەڵەبجەدا بوو کە هی سەربازگەی هەڵەبجە بوون..واتە حکومەت پەلاماری کەسی نەدا، بەرەو ناوەراستی بازاڕی هەلەبجە ڕۆشتین تا دەهات ئاپۆرەی خەڵك زۆر تر دەبوو ناڕەزایی خەڵک زیاتر دەبوو ،،ئامانجی خۆپیشاندەران ئەوە بوو کە بەناو هەموکٶلانەکانی شاردا بگەڕێین تا کو پیشانی حکومەتی بدەین کە هەمو خەڵک و هاوڵاتیان بەگشتی نارازین لەم کردوەیە،

لەکاتی پەڕێنەوەدا لە ناوەراستی بازاڕدا ڕوەو کانی عاشقان و مزگەوتی گەورە مەخابن بەهۆی دەسترێژی دۆشکای سەر بانی سەرای هەلەبجە خۆپیشاندەریک شەهید بوو بەناوی مەریوان..

ئەوەی بەشدار ببو لەم خۆپیشاندانەدا خەڵکی ڕۆشنبیرو ڕێکخستنەکانی لایەنەکان بوون لەوانە کەسانی دیار لەو خۆپیشاندانەدا بەڕیزان کاک حەمەسەلیم تەوێڵەیی(ی.ن.ک) کە زۆر بالابەرزو دیار بوو لەناو خەڵکەکەداو لەپێشيوە دەرۆشت،هەروەها کۆمەلێ هاوڕێم هەبون کە لە حزبی شووعی کاریان دەکرد ئەوانیشزۆر بەگەرمی لەپێشەوەی خۆپیشاندانەکوە دەڕۆشتن(حازم و فەهدی عەلی ئیسماعیل..کورەکانی مام نادر کاک هێمن..گەلێ خڵکی تر کە ئیستا ناوەکانیانم لەبیر نیە)

پاش ئەوەی حکومەت بۆی دەرکەوت کە هێشتا کۆنترۆڵی شار لەدەستی دەرنەجوە لەڕێگەی کۆمەلێ خۆفرۆشی خۆیەوە لە مەفرەزەتایبەتەکان و فەوجەسوکەکان هەوڵی دا بەناوی پێشمەرگەوە بکەونە ناو جەماوەروە بە دەماخ هەڵبەستراوی،،تاکو خۆپیشاندەران بناسنەوە و لەکاتی خۆیا بکەونە وێزەیانو بیان گرن..کاتمان بەرو نیوەڕۆ برد دوای شەهیدبونی کاک مەریوان کە لەناو دەستی بەشدار بواندا بە زۆربەی کۆلانەکاندا دەیان گێڕا،

ئیتر کۆپتەرکانی ڕژێم پەیدابون لەسەر شاری هەلەبجەو دەوروبەری
لەم کاتەدا لەگەرەکی کانی عاشقان کۆمەڵێ چەکداری ڕژێم بە دەم جاو هەڵبەستراوی ئارپی جیەک دەنێن بەکۆپتەرێکەوە بێ ئەوەی بی پێکن، کەمن خۆم گومانم هەیە لە تەقاندنی ئەو ئارپیجیە ،،کێ دەلێ بەفەرمانی حکومەت ئەوە نەکراوە تاکو بیانویە ک بدا بەدەستەوە کە بێ ڕەحمانە بەربێتە گەرەکەکە و وێرانی بکات، جونکە هێزی پێشمەرگە لەو کاتەدا هیچ بونێکیان نەبوو لە ناوجەکەدا وە بەرنامەشیان نەبوو بۆ پشتیوانی خەڵکی ڕاپەڕیو وە هیچ هێزی لایەنێک نەهات بەفریای خەڵکەو ،،دیارە بەهۆی ئەوەی کە ناوجەکە بوبوە مەیدانی جەنگی عراق ئیران شەڕی تۆپی دور هاوێژ بەبەردەوامی درێژەی هەبوو بۆیە هێزی پێشمەرگە زۆر تەنک بوبو لەم سنورەدا

من دوا نیورۆ گەرامەوە بۆ مال ئیتر ڕژێم هێزی سەربازی زیاتری هێنا بۆ ناوجەکە فڕۆکەی کۆپتەر بەسەر شاری هەلەبجەدا دەستی کرد بەسورانەوە بەردانەوەی نوسراو و داوای دەکرد لەخەڵکی ڕاپەڕیو کە بجەنەوە مالەکانی خۆیان و گوێ نەگرن بۆ خۆفرۆشانی ئیران،،( لەو زەمانەدا هەرچیت بکردایە حکومەت بە بیانوی خۆفرۆشانی ئیرانەوە لەسێدارەی ئەدا)جونکە لە گەرمەی شەڕی ئیران ئراق دا بوین،،دواتر بە بڵندگۆ لەکۆپتەرەکانەوە ئاگاداری بلاو دەکردەوە بۆ خەڵک دەیوت داوا لەهەمو جەکدارەکانی فەوجە سوکەکان دەکەین بچنەوە بارەگای فەوج لەزەمەقی ( کەچەندین فەوجی سوک لەسنوری هەلەبجە هەبوو) .بەم جۆرە فڕو فێڵە توانیان درز بخەنە ناو خۆپیشاندەرانەوە زۆربەی ئەوانەی کەخزم و کەسوکاریان لەفەوجەسوکەکان خۆیان فرۆشتبوو وەرقەی ڕێگە پێدانیان بۆکراو یان پێشوتر لە فەوجدا تۆمارکرابوون .کۆمەڵێ خەڵکی ڕۆشنبیر مایەوە کە هەرگیز ویژدانیان قبولی نەدەکرد بەو شیوە بچنە ناو فەوجە سوکەکان لەوانە خۆم و جەند هاوڕیەکی ترم کە هەمویان دەرجوی کۆلێژ بوون،،

بەم شیوە دوانیوەرۆی ئەوڕۆژە کۆتایی بە خۆپیشاندان هات لەناو هەڵەبجە، ترسێکی زۆرمان لێ نیشتبوو، کۆپتەریش بەبەردەوامی لەسەر شاری هەلەبجە دەسورایەوە لەزەمینیشدا هێزێکی زۆری (خۆفرۆشان-جاش) لەشووێنەکانی ترەوەهێنرا بۆ هەلەبجەو ناوجەکانی تر ( جاشی هەرکی و سورکی)،،بۆ مێژو دەلێم ئەو خۆ فرۆشانە هیچ کردەیەکی ناپەسەندیان نەنواندلەگەڵ خەڵکی ناوجەکە کە خزمەت بە ڕژێم بکات ،، هەروەها بەجاوی خۆمان دیمان کە سەربازی ئوردنی هێنرا بۆ سەرکوتی خۆپیشاندان لەهەلەبجە....بەهۆی بەردەوامی شەڕ لەبەرەکانی جەنگ سەربازی نەهێنابوو.

بۆیە ئەم هاورێیانە ( من و بەرزان حاجی ئەولە،ئازاد توفیق،سەعید سەی قادر،عادل کەریم)لە ماڵی کاک بەرزان تەکبیرمان کرد کە لەشار دەرچین جونکە ترسی تەفتیشمان هەبوو ئەکید دەستگیر دەکراین..بۆیە لە دوانیوەرۆدا بەروە خوار لەهەلەبجە دەرچوین بۆ حمەو غان بەڕی کەوتین بەنیاز بون لەو دەشتەوە بچین بۆ گوندی خێڵ حەمە دەیان گوت مەفرەزەیەکی پێشمەرگە لەوێە ،،گەیشتینە خوار کانیەکەی حمەوغان لەدەروەی هەلەبجە بینیمان کۆپتەر پەیدا بوو ،،نزیکمان کەوتەوە ،،ئێمەش خۆمان کرد بە ناو چاڵێکدا کە هی شووێنی زیندانی توتن بوو،،پڕبوو لە چاوبازەڵە و بالای پیاوێک زیاتر هاتبوو،،خۆمان شاردەوە لەناو چاوبازەڵەدا ،،گوێمان لەدڕک و داڵ نەبوو لەترسی گیانی خۆمان ،،گیانمان هەمو خوێناوی بوو بەهۆی دڕکەوە،،کۆپتەر هات بەسەرماندا بەلام بەهۆی چری دڕکەکەوە دیار نەبوین،،کاتێ کۆپتەر دورکەوتەوە وتمان بابڕۆین تا دێتەوە کەمێ ڕێ بکەین،،سەیر دەکەین دانەیکی تر پەیدا بو هەمدیسان خۆمان کردوە بەناو دڕکدا،،ئیتر ئەو دوانیوەرۆیە لەناو دڕکدا بەسەرمان برد چەند جارێ گوێمان لە دۆشکای کپۆپتەرکە بوو کە تەقەی دەکرد لەنزیک سەری ئێمە و دەمان وت هاکا دای لەئێمە،،بەڵام ڕزگارمان بوو ،،دوای عەسر دەنگی کۆپتەر نەما هاتینە دەر لە ناوچالەکەدا و کەوتینە ڕی پاشکەمێ ڕۆشتن بینیمان لە بن دارتویەک تراکتۆرێک دیار ڕۆشتین لێی نزیک بوینەوە بینیمان تراکتۆرەکە لە ناوەراستاد بوە بە دولەتەوە و دوکەسیش لەولاوە کەوتون بەگولە لێیان دراوە وشەهیدبوون،،ژن ومێردێکی بەتەمەن بون خەریکی کشتوکاڵ بوبون،،بەداخەوە نەمان ناسین و نازانم ناویان چی بوو.. ئیتر کات دەنگی کردبوو خەریک بوو بوم لێڵی مەغڕب بوو ،،بڕیارمان دا نەچین بۆ ناو پێشمەرگە گەراینەوە بۆ ناوشار، دونیا تاریک داهات هەرکەسەوە خۆی کردوە بەمالێ خۆیدا،بۆڕۆژی داوایی من لەماڵی خۆمان درجوم تاکو خۆم بشارمەوە ڕۆشتم بۆ ماڵی براکەم لەگەرکی سەرا نزیک فەرمانگەکانی حکومەت گوایە شووێنێکی بێ شکە،،بەیانی زوڕۆشتم لەنزیک سات دەی بەیانی بوو گوێم لەدنگی تەقینەوەیەکی زۆر گەورەبوو،،پاشکەمێک زانیمان ڕژێم خەریکی تەقاندنەوەی گەرکی کانی عاشقانە گوایە لەویوە بە ئارپی جی تەقە کراوە لە کۆپتەرکان لەلایەن مخریبەکانەوە
*گەرکی کانی عاشقان یەکێک بوو لەگەرکە کۆنەکانی هەلەبجە و زیاتر لە 350 ماڵ بەهۆی دانەمیت (TNT ) تەقینرایەوە خەلکەکەشی ئاوارەی ناوشارو لای خزمەکانی بون لەگەرەکەکانی تر،لەکاتی هێرشی کۆپتەرکان لەدەوروبەری شارو ناو شارو گەرەکی کانی عاشقان زیاتر لە بیست هاوڵاتی شەهید و دەیان بریندار،،زۆربەی ئەوانە بەهۆی دەستگیرکردنیانەوە بوو لە خەستەخانەی هەلەبجە ،،کەفارمان دەرجوبو هەرچی برینداری نەخۆشخانەهەیە لەگەڵ هاودەمەکانیان دەبێ بگیرێن پاش ئەوەی هێزی سەربازی دوای عەسر گەمارۆی خەستەخانەی هەلەبجەی داببو هەرچی بەردەس کەوتببو ڕاپێچی سەربازگەی هەلەبجەیان کردبوو دواتر بە دەسو جاوبەستراوی گوللەباران کرابوون لەناو جاڵێکدا داپۆشرابوون ،لەپشتی سەربازگەکە کەدەکەوێتە نیوان هەلەبجە وگوندی بامۆک.. لەدوای راپەڕینو نەمانی سەربازگەکە ،،خەڵکی هەلەبجە خەریکی دروست کردنی خانوو وپرۆژەی شاروانی بون ئەم گۆرە بەکۆمەلەیان دۆزی بویەوە و بەهۆی ناسنامەکانیانەوە زانرا هی راپەرینەکەی 13/5/1987 ـەن واتە ئاکامی خۆپیشاندان و داوارەواکانی خەڵک کە دەویست گوندەکانی شارەزور رانەگوێزرێن،، بە دەسرێژی گوللەو شەهیدکردنو زیندەبەجالکردنی خەڵک وخاپورکردنی گەرکێکی 350 ماڵی درایەوە ،،ئەمە بو وەلامی رژێمێکی دیکتاتۆر بۆ خەڵکی ولاتەکەی ،،کەبەپێی پێورە نێو دەوڵەتیەکان ئەم تاوانە دژی مافەکانی مرۆڤەو تاوانی دژە رۆڤایەتیە دەچێتە خانی جینۆسایدەوە جونکە بەنیازی لەناوبردنی خەڵک و شاریکی دیاری کراو بووە.

*هاوکات لەگەڵ راپەرینو خۆپیشاندانی شاری هەلەبجەدا،،لە شارەدێی سیراون بەهەمان شێوە خەڵک راپەری دژی ستەمی ڕژێم، ڕۆڵی بەرجاوی مامۆستای ئاینی ناوجەی هەورامان( مەلا ئەحمەدی کاکە مەحمود ئیڵانپێ) زۆر دیاربوو لە هاندانی خەڵک دژی ڕژێم لەسیروان،،دواتر بەهۆی دژەهێرشی رژێمەوە جەندی کەس بەهۆی گوللەی کۆپتەرەکانەوە شەهیدبون ،،تاجەند هەفتەیەک ئەم شارە بەهۆ خۆفرۆشانەوە گەمارۆ درابو کە لەناوجەکانی هەولێرو بادیناوە هێنرابوون.

* هەرجەند شارەدێی خورماڵ و ئۆردوگای زۆرەملێ خورمال بەهۆی تۆببارانەوە چۆڵ بووبەلام هێستا هەندێ خەڵک تیدا دەژیا، لەم شارەشدا خەڵک بەهەمان شیوە راپەڕی دژی دامو دەزگاکان،،تەنانەت لەناوخورماڵدا کۆمەلێ لەڕیکخستنەکانی یەکێتی دەستیان بەسەر ماشێنێکی سەربازی داگرتبوو کە ئامێری بێتەلی جۆری بێل تیداببو هەروەها ئەفسەرێکو جەند سەربازێکیان بەدیل گرتبوو دواتر ئازادکرابوون .

خەڵکی هەورامان لەم تاوانەشدا زیاتر لە 20 شەهید کردە قوربانی ، کە خەڵکی گوندەکانی ( زەڵم.سەرگەت،دەرەی مەڕ ..هتد بون)لە ئۆردوگای زۆرەملێی خوارمال دائەنیشتن ،ئەمانە بێ ئاگا لەم روداوانە لەسلێمانی دەگەرانەوە لەپردی زەڵم دابەزیبون لەو کاتەدا هێزەکانی ڕژێم لەسەیدساقەوە هاتبوون بێ گوێدانە هیچ یاساو عورفێک ئەم کەسانەیان گرتبوو یەکسەر بۆ سەربازگەی سەراو یان گواستبونەوە دوای شەوێک هەمویان بەجاو بەستراوی لە نزیک شانەدەری زیندەبەجالکردبوون،( بەهۆی کەسێکی ناسروەوە کە لەو سەربازگەیە بوو زانرا کە ئەو هاولاتیە بێ تاوانانە دوای شەوێک بەجاوبەستراوی براون و کوژراون،،بەلام شوێنی کوشتنەکەیان نادیار بوو) لەم سالانەی دوایدا ئەوانیش بەهۆی ئیشکردن لەوشوێنەدا گۆرەکەیان دەرکەوتببو بەهۆی ناسنامەکانیانەوە ناسرانەوە .

*شارە دێێ سەی سادەقیش بۆپشتیوانی دەستە خوشکەکانی بەهەمان شیوە لە دامو دەزگاو سوپای بەعس راپەڕین،،بەلام ئەوش بەدەردی هەلەبجە وسیروان خەڵتانی خوێن کرا دەیان کەس شەهیدو بریندار کران و گەرەکی حەسار تەقێنرایەوە تەختی زەوی کرا.

دیارە هەلەبجەو ناوجکە لەمێژوی خوێناوی خۆیدا گەلێ کارەسات و روداوی دڵ تەزێنی لەم چەشنەی بەخۆوە دیوە،، ئەوەی گرنگە لێردە بیڵێم لەکاتی هەمو راپەڕین و خۆ پیشاندانەکاندا هیچ پرنسیپ و ڕیکخستنێک یان بەرنامەیکی پێش وەخت نەبوە ، تەنیا هەستو سوزی خەڵک بۆ کوردایەتی بوە،،بۆیە هەردەم ڕاپەرینو خۆپیشاندانەکان بەئامانج نەدەگەیشتنو بەزیانێکی زۆرەوە سەرکوت دەکران.

لەدوای هەفتەیەک و دامرکاندنەوەی خۆپیشاندان لە سنورەکەدا بەهەزاران کەس ( خێزاندار و سەڵت ) ڕویان لە ولاتی ئێران کردو شەوانە لە سنورەکان دەرباز دەبوون تاکو خۆیان ڕزگار بکەن لە دۆزەخی بەعس ،،ئەمە یەکەم وەجبەی ئاوارەیی خەلکی کوردستان بو کە لەدژی ستەم کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیران لە دوای کوچ و ئاورەیی خەڵکی کوردستان لە سالێ 1974 لەکاتی شۆڕشی ئەیلول دا