پەروین زەبیحی: ناتوانم بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەم سەردانی ژنێڤ بکەم

20:22 - 20 رەشەمه 2713

 

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مافی ژنان و منداڵان لە کوردستان، خەلاتی مافی مرۆڤی رێکخراوت \"سودوبند\"ی وڵاتی ئۆتریشی پێ بەخشرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ خەڵاتی مافی مرۆڤی \"رەها\"، بە نێشانەی رێزدانان بۆ چالاکییەکانی پەروین زەبیحی لە بۆرای مافەکانی ژنان و منداڵان، پێشکەش بە ژنە چالاکە کوردەی خەڵکی شاری مەریوان کرا.

پەروین زەبیحی هاوڕێ لەگەڵ پێنج چالاکی دیکەی مافی مرۆڤ، لەلایەن لێژنەی داوەرانی \"سودویند\"وە وەکوو براوەی خەڵاتی رەها هەڵبژێردرا.

ئەو چالاکەی مافی ژنان و منداڵان لە دیمانەیەکەدا بۆ هەواڵنێری کوردپا، رایگەیاند: هیوادارم ئەم خەڵاتە بتوانێت لەراستای بڕوا بەخۆبوون و سەربەخۆۆ ماددیی بە ژناندا ببێتە هاندەرێک کە بە سەربەخۆیی ماددی بگەن و لە دەست یاسای چینایەتی و پیاوسالاری رزگارییان ببێت.

ئەو ژنە چالاکە کوردە هۆکاری پێدانی ئەو خەڵاتی بۆ : چالاکی لە بەستێنی توندوتیژیی نامووسیی وەکوو کوشتن، بەردباران، خەتەنە و خوێن بەستی ژنان گەڕاندەوە.

پەروین زەبیحی ئاماژەی بەوە کرد، کە ناتوانێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە وڵاتی ژنێڤ ئامادە بێت و گوتی: بەهۆی هێندیک کێشەوە ناتوانم سەردانی ژنێڤ بکەم و بڕیار وایە کسێکی دیکە بە نوێنەرایەتیی من، ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

رێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکە بۆ هەڵبژێردراوان، لە میانەی بیست و پێنجەمین دانێشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ژنێڤ بەڕێوە دەچێت.

زەبیحی دەشڵێت: من هەوڵ ئەدەم بەستێنی چالاکییەکانم تەنیا لە چوارچێوەی مەریوان و کوردستاندا قەتیس نەمێنیتەوە و لەگەڵ چالاکانی مەدەنیی سەرتاسەری جیهان لە پەیوەندیدا بم، بەڵام کاری هۆشیار کردنەوە و بردنە سەرەوەی ئاستی زانیاری و تێگەیشتوویی ژنان و چالاکییە فەرهەنگییەکانم لە مەریوان و شارەکانی دەوروبەریدا دەبێت.

ئەو ژنە چالاکە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد؛ هەنووکە ئەندامی کەمپەینی یەک ملیۆن واژۆ و تەعاونی گوندەکانم و ئەو بیۆگرافییەی کە لە میدیاکاندا سەبارەت بە من بلاو بۆتەوە زانیارییەکی کۆنن و جگە لەمانە ئەندامی هی چرێکخراوێک نیم.

پەروین زەبیحی لە ئەسڵدا خەڵکی گوندی \"بێساران\"ی سەربە شاری سەوڵاوایە، کە بەهۆی کار و پیشەی باوکییەوە لە شاری بانە لە دایک بووەو هەنووکە لە شاری مەریوان نیشتەجێیە. زەبیحی بەهۆی پەیونەدی لەگەڵ رێکخراوی چریکە فیداییەکانی خەلقی ئێران لە زانکۆی دەرکرا و ماوەی ٥ ساڵ و نیویش لە زیندانەکانی ئێران لە دەستبەسەریدا بوو.

ئەو ژنە چالاکە کوردە کتێبی \"خەتەنەی کچان\" لە نووسنی \"رووناک فەرەج\"ی لە زمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

رێکخراوی ناحکوومیی سودویند، ساڵی ١٩٧٩ لە ئوتریش دامەزراوە، لە راستای پاراستنی مافی مرۆڤ و دۆخی کاری شیاو لە جیهاندا چالاکی دەکات و لە ساڵی ٢٠١٠ لە شۆرای مافی مرۆڤ و بەهۆی هەوڵوێست گرتنەکانی خۆی و پێکهێنانی کۆبوونەوە سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و راکێشانی سەرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی سەبارەت بەو پرسابە، لە شۆرای مافی مرۆڤدا بەشداری کردووە.